‌ ژیان لە فەرهەنگدا : کازیوە ساڵح
AM:11:22:28/12/2015

وێستگه‌-

چیرۆک ژانرێکی ئێجگار گرنگی فه‌رهه‌نگییه‌ و له‌ یه‌ک ده‌قی چیرۆکدا ده‌شێت ژماره‌یه‌ک په‌یامی جودا بخوێنرێنه‌وه‌ له ڕوانینی کاره‌کته‌ره‌کانیه‌وه‌.

چنینی درامایی لە چیرۆکدا ئەو بەشە گرنگەیە کە پەیوەندی نێوان دەق و خوێنەر دروست دەکات، پەیوەندییەک کە خوێنەر بەبێ ئەوەی بە خۆی بزانێت دەبێتە بەشێک لە ڕووداوەکانی چیرۆکەکە.

ئەگەرچی بە بەراورد لەگەڵ شیعردا، چیرۆک ژانرێکی نوێیە لە فەرهەنگی کوردیدا بەڵام ناتوانرێت نکوڵی بکرێت لەوەی چیرۆک و ڕۆمان ئامادەییەکی گرنگی خۆی هەیە و توانیویەتی پانتاییەکی زۆر لە بواری فەرهەنگیدا بۆ خۆی دابین بکات بە شێوەیەک کاتێک باس لە فەرهەنگی نەتەوەیی دەکرێت ناکرێت باس لە چیرۆک یان ڕۆمانیش نەکرێت.

(کازیوە ساڵح) یەکێکە لەو چیرۆکنوسانەی توانیویەتی ئامادەییەکی بەرچاوی هەبێت لەم ژانرەدا و چیرۆکەکانی بە زمانی کوردی و بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بەردەوام جێی سەرنجن و چەندان خەڵاتی نێونەتەوەییشیان بەدەستهێناوە.


ئایا چیرۆک ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه‌ له‌ به‌رگێکی جوانکاریدا؟

ئایا چی چیرۆک و حیکایه‌ت لێک جودا ده‌که‌نه‌وه‌؟

له‌ مێژووی گه‌لی کورددا کاره‌ساته‌کان زۆرن، به‌ڵام ئایا چیرۆک و ڕۆمانمان هه‌ن هێنده‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ بن؟

ئایا له‌ فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا و چیرۆک و ڕۆمان به‌ تایبه‌تی شتێکمان هه‌یه‌ پێی بڵێین ئه‌ده‌بی ژینۆساید؟

ئایە دۆخێک هەیە بە ناوی نووسەری پەناهەندە، ئەگەر هەیە جیاوازی چییە لەگەڵ نووسەری ڕەسەنی وڵاتەکە؟

(کازیوە ساڵح) لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا)د ه‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكادا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:




ئه‌م بابه‌ته 731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو
هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.