له‌پێناو غه‌ززه‌ گوڵیخه‌ی سوور له‌ یه‌خه‌یان ده‌ده‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

ئەستێرەکانی به‌شداربووی ئاهەنگی خەڵاتی ئۆسکار بە گوڵێخەیەکی سوور پشتگیری خۆیان بۆ فەلەستین دەربڕی.

شه‌وی رابردوو ڕێوڕەسمی 96ەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لە شانۆی بەناوبانگی دۆلبی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو، کەتێیدا ئەو فیلمانە بەشداربوون کە لە ساڵی 2023دا پەخشکراون.

ڕووداوەکانی شەڕی غەززە بەڕوونی باڵی بەسەر ڕێوڕەسمەکەدا کێشابوو، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسکار بە هەڵواسینی گوڵێخەیەکی سوور هاوسۆزی خۆیانیان بۆ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە لەلایەن  ئیسرائیلەوە دەکرێتە سەریان.

گروپی گوڵێخه‌ سوره‌كان به‌ گروپی هونەرمەندانی پاڵپشتیکار بۆ وەستاندنی جەنگ لە غەززە ناسراون و پێکهاتوون لە 400 کەسایەتی ناودار، کە هەڵساون بە واژووکردنی نامەیەک و تێیدا داوایان لە جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا کردووە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنێت
ئەم هونەرمەندانە لە ئاهەنگەکەی ئەمشەودا داوایان لە ئامادەبووانی خەڵاتی ئۆسکاری 2024 کرد بۆ پاڵشتیکردنی فەڵەستینیەکان و داواکاری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، هەمان گوڵێخە له‌ یه‌خه‌كانیان بده‌ن.

ئەم گوڵێخە سوورە زیاتر لە جارێک لە وەرزی خەڵاتەکاندا دەرکەوتووە، لە مانگی ڕابردوودا چەند گرووپێکی تر لەسەر فەرشی سور ئەم گوڵێخەیه‌یان بۆ مه‌سه‌تی جیا بەکارهێناوه‌. 

لە 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازیی بزوتنه‌وه‌ی حەماسی فه‌له‌ستین هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، لەبەرامبەریشدا ته‌ئله‌بیب جەنگی دژی غەززە ڕاگەیاند کە تائێستاش جەنگەکە بەردەوامە و بوه‌ته‌هۆی گوژرانی زیاترله‌ 31 هەزار و 112 کەس لە فه‌له‌ستینییه‌كان.


PM:04:17:11/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو