هەڵمەتى نیشتیمانیی کوتان دژى نەخۆشى سورێژە دەستپێدەکات


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ هەڵمەتى نیشتیمانیی کوتان دژى نەخۆشى سورێژە دەستپێدەکات و هەڵمەتەکەش بۆ ماوەى 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 16 نیسان 2024 هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەم هەڵمەتە گشتگیر و فراوانە و سەرتاسەریی هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، منداڵان لە هەرێمى کوردستان لە باخچەى ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان (تا پۆلى شەش-ى سەرەتایی) پێکوتەکەیان بۆ دەکرێت.

لەم هەڵمەتەدا بەپێی ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستى، لەماوەى 10 رۆژدا و لە رێی سێ هەزار و 280 کارمەندەوە 873 هەزار و 191 منداڵ پێکوتەیان بۆ دەکرێت.

هەڵمەتەکە لە رێی 10 هەزار و 916 سەردانەوە دەکرێت، سێ هەزار و 981 قوتابخانە دەگرێتەوە و هەزار و 94 تیم تیایدا کار دەکەن ئەمە جگە لەوەى هەزار و 500 ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەى تیمەکان ئامادە کراون.


AM:09:53:16/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت