پیاوێکى سوریی 40 ساڵ بێ بەرامبەر لە مەدینە هاوکاریی رێبوارانى کرد کۆچى دوایی کرد
ئەبو ئەلسەباع
وێستگهنیوزـ
ئیسماعیل ئەلزەعیم، کە پیاوێکی سورییە و نازناوی "ئەبو ئەلسباع"ە، كه بۆ ماوهی 40 ساڵ کە بۆ ماوەی 40 ساڵ بە بێبەرامبەر چا و قاوە و خورمای دەدا بە سەردانکەران، لە تەمەنی 95 ساڵیدا لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.
ئەبو ئەلسەباع بەهۆی ئەم کارەیەوە سەرنجی زۆرکەسی بۆخۆی راکێشابوو، بەڵام بە هۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە کۆچی دوای کرد و ئێوارەی سێشەممە لە مەزگەوتی (پێغەمبەر)دا لە مەدینە نوێژی مردووی لەسەرکرا.
بەگوێرەی میدیاکانی سوریا، ئەبو ئەلسباع کە خەڵکی شاری حەمایە، زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەر رووی لە سعودییە کردووە، لە ماوەی مانەوەشیدا لە مەدینە، بە کارە خێرخوازییەکانی و هەموو رۆژێک بە دابەشکردنی چا و قاوە و شیر و خورما بۆ حاجیان و عومرەکاران و رێبواران سەرقاڵ بووە.
AM:10:05:18/04/2024
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت