به‌رگری ئێران: هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هان له‌ناوخۆی وڵاته‌وه ئه‌نجامدراوه
وێستگهنیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسانی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، زانیاری نوێی له‌سه‌ر ئه‌و درۆنه بچوكانه ئاشكرا كرد كه له پارێزگای ئه‌سفه‌هان بینران و رایگه‌یاند له ناوخۆی وڵاته‌وه هه‌ڵدراون.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ (بغداد الیوم) ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هێرشه‌كه له ناو خاكی ئێران و له لایه‌ن سیخوڕ و به‌كرێگیراوانی ئیسرائیله‌وه، ئه‌نجامدراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سیخوڕه‌كان و به‌كرێگیراوه‌كان دزه‌یان كردووه‌ته ناو خاكی ئێران، ئه‌وان بوون ئه‌م درۆنه بچوكانهیان هێناوه، پاشان له ده‌ره‌وه‌ی سنوور، گواستوویانه‌ته‌وه بۆ ناو ئه‌سفه‌هان".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌و شوێنه‌ی ئاشكرای نه‌كرد كه لێیه‌وه درۆنه بچوكه‌كان به‌ره‌و ئاسمانی ئه‌سفه‌هان هه‌ڵدراون، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت: "به گوێره‌ی قه‌باره‌ی درۆنه‌كان كه زۆر بچوكن، له‌وانه‌یه له نزیك پارێزگای ئه‌سفه‌هانه‌وه هه‌ڵدرابن".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، ئه‌و راپۆرتانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێران، دووچاری هێرشێكی بیانی بووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: "ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له ئه‌سفه‌هان بیستراوه، هۆكاره‌كه‌ی تێكشكاندنی سێ باڵه‌فڕی/ گیور بچوكۆلانه بووه له ئاسمانی ئه‌سفه‌هان".
ئاژانسی هه‌واڵی میهر، ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له ئه‌سفه‌هان بیستراوه، به "تێكشكاندنی سێ باڵه‌فڕی بچكۆلانه" وه‌سفكردووه.
به‌شی زۆری میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه، بڵاویانكرده‌وه هێزی به‌رگری ئاسمانی، چه‌ند باڵه‌فڕه‌یه‌كی بچكۆلانه‌ی كرووه‌ته ئامانج و ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی روویدابێت.
PM:08:03:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت