كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی لاوازی برانبارینی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزم بوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: بە هۆی کاریگەری لاوازی دەریای سپی ناوەڕاستەوە، ئەگەری تاوە باران لەگەڵ هەورە هەورەگرمە و هەورەتریشقە هەیە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 21-22ی نیسانی 2024.  

وتیشی: "بەڵام بەهۆی لاوازی بارانەکەوە پێشبینی دەکڕێت لە یه‌ك بۆ پێنج ملیمه‌تر باران ببارێت بەپێی جوگرافیایی ناوچەکان رێژەکە جیاوازە و هەندێک لە ناوچەکان ئاسمان هەور و خۆرە.
 
باسی له‌وه‌شكرد، بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد پلەکانی  گەرما لە یه‌ك پلە بۆ سێِ پلە نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و كه‌شناسه‌ كورده‌، ئەم ناسەقامگیرییە کورت خایەنە لە رۆژی سێشەممە 23ی نیسان، کۆتایی پێ دێت و پلەکانی گەرما دووبارە بەرز دەبنەوە. 


PM:08:50:19/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 17576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو