عه‌لی عه‌لاق: هاووڵاتیانی عێراق خواستیان له‌سه‌ر بانكی حكومی زیاتره
عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق
وێستگهنیوزـ
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، كێبڕكێ له نێوان بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیی‌دا هه‌یه، به‌ڵام هاووڵاتیانی عێراق خواستیان له‌سه‌ر بانكی حكومی زیاتره.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئهلحورە)ی ئه‌مریكایی، عه‌لی عه‌للاق ئاماژەی بەوەکرد: لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی سه‌رپێچی له كاری بانك له عێراقدا به‌رده‌وامه و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و بانكی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنراوه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان و سزادانی سه‌رپێچیكاران، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكایی وردبینی له كاری بانكه عێراقییه‌كان ده‌كات و ئه‌نجامی وردبینییهكه ده‌خاته به‌ر ده‌ست حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا.
پارێزگاری بانكیی ناوه‌ندی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، كێبڕكێ له نێوان بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیی‌دا هه‌یه، به‌ڵام هاووڵاتیانی عێراق خواستیان له‌سه‌ر بانكی حكومی زیاتره.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی باڵای عێراق بۆ ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و سه‌ردانه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ستی عێراق له رووی دارایی و ئابوورییه‌وه به ئه‌مریكاوه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا ئه‌و سزایانه بووه كه ئه‌مریكا خستوویه‌تییه سه‌ر ژماره‌یه‌ك بانكی عێراق و رێگه نادات دۆلاریان به ده‌ست بگات.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی باسی له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی ئابووری و دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه و سامانی خۆی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خستووه‌ته بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه.
له باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق، عه‌لاق باسی له‌وه‌كرد، هه‌وڵیان داوه بڕی قه‌رزه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا توانی بڕی قه‌رزه‌كان بۆ نۆ ملیار دۆلار كه‌مبكاته‌وه. له ئاستی ناوخۆدا ده‌وڵه‌ت به بڕی 70 ترلیۆن دینار قه‌رزی له‌سه‌ره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بانكی ناوه‌ندیی توانیویه‌تی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له %7.5 دابه‌زێنێت بۆ %3.8 سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
AM:09:44:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت