یه‌كگرتووی ئیسلامی: دژی هه‌ر هه‌وڵێكین كه بیه‌وێت له‌وه‌زیاتر هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه دژی هه‌ر هه‌وڵێكن كه بیه‌وێت له‌وه‌زیاتر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دوابخات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2024 ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانی خۆی له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی دیایكراوی خۆی".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت: "یه‌كگرتوو هیچ كات له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بووه و ئه‌مه‌شی به‌كرده‌وه سه‌لماندووه، یه‌كه‌م فراكسیۆن بوو له دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له په‌رله‌مانی كوردستان كشایه‌وه".
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت: "ئێمه هه‌ڵبژاردن به مافیكی ده‌ستووری و ئیستحقاقێكی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و تاكه رێگه‌شه بۆ گێڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی یاسایی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری".
راشیگه‌یاندووه كه "یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دژی هه‌ر هه‌وڵێكین كه بیه‌وێت له‌وه‌زیاتر هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات".
PM:07:03:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت