ئاگر له بازاڕی شێخه‌ڵای هه‌ولێر كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ك دوكان سوتان
وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد-
ئاگر له بازاڕی شێخه‌ڵای هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك دوكان سووتان، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌وه ده‌ستی پێكردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2024 له بازاڕی شێخه‌ڵای هه‌ولێر ئاگر كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ك دوكان سوتان و له ئێستادا ئاگره‌كه كۆنترۆل كراوه.
سیراج ته‌یفور وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ وێستگه پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ند دوكانێك سوتاون.
سیراج ته‌یفور بۆ وێستگه وتی: "تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.
وتیشی: "دوو تیم له‌وێن و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه‌و و له‌كاتی ته‌واوبوونی راپۆرت زانیاری ته‌واوی ئه‌ده‌ن".
ئه‌و شوێنه‌ی ئاگره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، نزیك مزگه‌وتی شێخهڵایه و جگه له زیانی ماددی زیانی گیانی نه‌بووه.
PM:09:22:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت