دادگای فیدڕاڵیی عێراق كێشەی 82 هەزار دۆنم زەوییەكەی كەركوكی یەكلایی نەكردهوه
وێستگه نیوزـ
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنێكی لەبارەی دوو سکاڵاوە كرد كه تایبهت بوو به هەڵوەشاندنەوەی دوو بڕیاری دەسەڵاتی پێشووی عێراق، کە بەهۆیەوە هەزاران پارچە زەویی هاوڵاتیانی کورد لە کەرکوک داگیر کراون.
له دانیشتنی نۆیەمی دادگای فیدڕاڵی كه ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسان لەبەغدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆی لهسهر سكاڵای ژمارەیەك جوتیاری كوردی هەردوو قەزای داقوق و ناحیەی سەرگەڕانی كرد كە 82 هەزار دۆنم زەوی دەبێت، داوجار دادگا دانیشتنەكە بۆ 4ی حوزەیرای داهاتوو دواخست.
دوو سکاڵاکە لەلایەن 10 هاونیشتمانیی کوردی کەرکوک تۆمار کراون و بڕیارەکانیش لە ساڵانی 1977 و 1976 دەرکراون كه یهكێكیان تایبەتە بە زەوییە داگیرکراوەکانی قەزای داقووق، ئەوی دیکەش لەبارەی زەوییەکانی ناحیەی سەرگەڕان و چەند ناوچەیەکی دیکەی کەرکوکە.
ئەو زەوییانە بە بڕیاری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك دراون بەو جوتیارە عەرەبانەی كە لە دوای ساڵی 2003 و روخانی رژێمی بەعس ناوچەكەیان چۆڵكرد و دواتر گەڕانەوە. ئەوەش وایكرد جوتیارانی كورد سكاڵا لە دادگای فیدراڵی تۆماربكەن.
زەوییەكان 38 هەزار دۆنمیان لە گوندەكانی ناوچەی تاڵەبانی و كاكەیی لە قەزای داقوق و 44 هەزار دۆنمەكەی تر دەكەوێتە قەزای دوبز و هەردوو ناحیەی سەرگەڕان و پردێ.
PM:01:52:24/04/2024
ئهم بابهته 816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت