كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر: له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لێره‌ن
وێستگه‌نیوز-
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هاتوون و پشتیوانی له سه‌قامگیریی له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2024 كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه "له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی عێراق، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له هه‌وڵی مرۆیی و هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیریی له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌كه‌ن".
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌ویش به ئامانجی یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی عێراق بۆ دوباره بونیادنانه‌وه‌ی ژیانیان دوای ئازادبوون له ده‌ستی د*ا*ع*ش*".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ده‌ستكه‌وته سه‌ركه‌وتووه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه ئه‌منیه عێراقیه‌كان دژی داعش ته‌نها كاتێك ده‌پارێزرێن كه پاش ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، هه‌وڵی سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیریی به‌رده‌وام له ئارادابن".
ده‌شڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا ئێستا زیاتر له 4 ملیار دۆلار هاریكاریی مرۆیی پێشكه‌شیی عێراق كردووه و زیاتر له 4 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س به هاوكاریی هاوپه‌یمانان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان له عێراق".
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئاواره‌كان لایه‌نی بنه‌ڕه‌تیه له دڵنیاییدان له شكستی به‌رده‌وامی داعش".
PM:05:27:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت