ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا یاسای "ژینا ئه‌مینی" په‌سه‌ند كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا یاسای "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به 'یاسای مه‌هسا' (MAHSA Act) كه كورتكراوه‌ی 'یاسای مافه‌كانی مرۆڤ و لێپرسینه‌وه‌ی ئاسایشی ژینا ئه‌مینی"یه، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.
ئه‌م یاسایه وه‌ك به‌شێك له پاكێجی ئاسایشی نیشتمانی ئێواره‌ی سێشه‌ممه 23ی مانگی چوار له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ندكرا و ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه واژوو بكرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یاسای "ژینا ئه‌مینی" پڕۆژه یاسایه‌كه كه له‌لایه‌ن جیم بهنكس، ئه‌ندامی كۆماریخوازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ پشتیوانی له دوایین ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران پێشكه‌شی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كرا. مانگی 9ی ساڵی 2023 له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 410 ده‌نگی به‌ڵێ له به‌رامبه‌ر سێ ده‌نگی نه‌خێر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد.
(MAHSA Act) سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌كات به سه‌پاندنی سزا له شێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی هاووڵاتییانی بیانی كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م یاسایه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه ڕۆكی كۆماری ئێران و داموده زگاكانی په یوه ندیداریان به تاوانی "پێشێلكردنی مافه كانی مرۆڤ" و "پشتیوانی له تیرۆر" ده‌كه‌ونه ژێر سزاكانه‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی "یاسای كه‌شتیوانی"ش كه به‌شێكه له‌م پاكێجه ئاسایشییه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پابه‌نده سزاكانی وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی ڤیزا و به‌ستنی سه‌روه‌ت و سامان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری بازرگانی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رهه‌مه پترۆكیمیاییهكانهوه ده‌كه‌ن، بسه‌پێنێت.
مه‌به‌ست له پاكێجی ئاسایشی نیستمانی په‌سه‌ندكراوی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا كه چوار گه‌ڵاڵه‌ی جیا له خۆ ده‌گرێت، به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، چین و روسیایه.
ئه‌م پڕۆژه یاسایه بریتییه له 61 ملیار دۆلار هاوكاری ئۆكرانیا له دژی روسیا، 26 ملیار دۆلار هاوكاری ئیسرائیل له دژی چه‌كدارانی فه‌له‌ستین و زیاتر له 8 ملیار دۆلار هاوكاری تایوان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی چین.
پڕۆژه‌یاسای چواره‌م بریتییه له دابینكردنی بودجه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی "تیك تۆك"، ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی روسیا بۆ ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنیهكانی سه‌پاندنی سزای نوێ دژی كۆماری ئیسلامی ئێران كه به "یاسای ژینا" ناسراوه.
چاك شومه‌ر، سه‌رۆكی زۆرینه‌ی دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران، په‌سه‌ندكردنی پاكێجی ئاسایشی نیشتمانیی به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژوودا ناوبرد.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ده‌ستخۆشی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایایه، جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیی توندی واشنتۆن بۆ دیموكراسی و ئازادی كرده‌وه.
PM:06:35:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت