فازڵ میرانی: له ئێستادا پارتی دوو ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه
فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دوو ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2024 فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی دكتۆر جه‌رجیس حه‌سه‌ندا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وتی: "پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دوو ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه، پاراستنی دوێنێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی ئه‌مڕۆ".
وتیشی: "پارتی به ته‌نیا بۆ دوێنێ سهرفرازییهكان نیشان نادات، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن خۆزگه ڕاپه‌رین نه‌كرابا، له‌بیریان چووه كاتێك ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێندرایه‌وه، ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌و گولـلانهشیان لێ وه‌رده‌گیرا كه كوڕه‌كه‌یانیان پێ ده‌كوشت".
PM:10:55:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت