پۆلیسی گه‌رمیان: ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان سه‌رپشكن له پڕكردنه‌وه یا پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆڕمی هه‌ژماری من
وێستگه‌نیوز-
دوای بڵاویوونهوهی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كه تیایدا هۆشداری دابوو سه‌باره‌ت به پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆڕمی هه‌ژماری من، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان سه‌رپشكن له پڕكردنه‌وه یا پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆڕمی هه‌ژماری من.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به‌شی ژمێریاری به ژماره (٣٤٦٧ له ٢٥/٤/٢٠٢٤) كه گشتاندنی پێ كراوه بۆ گشت به‌ش و بنكه كانی پۆلیسی گه‌رمیان، تێبینیمان كردووه كه لێكدانه‌وه و ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه مه‌به‌ست له‌و نووسراوه فشاركردن نییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی هه‌ژماری من".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك سه‌رپشكه له پڕكردنه‌وه‌ی یان پڕنه‌كردنه‌وه‌ی".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "ئاماده‌كارییه‌كی ئیداری پێش وه‌خته مه‌به‌ست لێی فشار كردن نییه له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی گه‌رمیان".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ پۆلیسی گه‌رمیان نووسراوی ژماره 3467ی به ئیمزای عه‌مید لوقمان سابیر شكور به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كان كرد و تیایدا هاتووه كه "هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا فۆڕمی "هه‌ژماری من” ده‌نێرین بۆتان به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانتان و ناردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه بۆمان تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه".
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له‌كاتی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكه‌وه، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت له دواكه‌وتن و ڕاگرتنی مووچه‌كه‌ی".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یوسف ئه‌لكیلابی په‌رله‌مانتاری عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "هه‌ر تهوتینكردنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حكومییه‌كانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت. لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ژماری منه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بانكه حكومییه فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه".
PM:11:20:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت