ئهمبۆڵانسێكی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
وێستگهنیوزـ
له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشێك له سلێمانیه‌وه بۆ به‌غدا، ئهمبۆڵانسێكی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان لە دەستداوە.
له‌و باره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه: "لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا ئەمبوڵانسەکەمان توشی رووداوی هاتووچۆ بووە".
باسی له‌وه‌شكردووه: لە ئاکامی رووداوەکە سێ کەس بوونە قوربانی".
ده‌شڵێت: "لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە".
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، نه‌خۆشه‌كه و دوو كه‌سی ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ر، هاوكات دوو كارمه‌ندی ئه‌مبۆڵانسه‌كه‌ش بریندارن.
PM:12:31:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت