کۆمەڵی دادگەری: بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێلگەی غازی کۆرومۆر دەکەین
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی لەسەر ڕوداوەکەی کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئیدانهی توندنی هێرشكردنهسهر كێڵگهكهی كرد.
وتهبێژی كۆمهڵی دادگهی له راگهیهندراوهكهدا دهڵێت: "ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێلگەی غازی کۆرومۆر ئەکەین، کە وێرای بونی کۆمەڵێ قوربانی زەرەریشی بە تۆڕی کارەبای کوردستان گەیاندوە".
كۆمهڵی دادگهری داواشی له حکومەتی عێراق كردوه ئهنجامی لێكۆڵینهوهی ئەو لیژنەیەی لەڕوداوەکە پێکی هێناوە، هەرچی زووترە بۆڕای گشتیی ڕابگەیەنن.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ئێوارەی رۆژی هەینی 26ـی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە شارەدێی قادر کەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کارمەند کوژران کە خەڵکی یەمەنن بە ناوەکانی: عەلی عەبود ئەحمەد لەدایکبووی 1978.- یوسف یاسر حەموود لەدایکبووی 1986.- عیسام محەمەد ئەحمەد لەدایکبووی 1983. عەوەز عەبدە عەلی لەدایکبووی 1986 .
هەر دوای هێرشەکە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیراوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
PM:05:04:27/04/2024
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت