ئیمارات ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرومۆر ده‌كات و پشتیوانی بۆ عێراقیش دووپاتده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرومۆر دەکات، پشتیوانیش بۆ عێراق لە روبەڕوبونەوەی "تیرۆر" دووپات دەکاتەوە، باڵیۆزخانەی فەرەنساش لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس. 

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیه‌ندراوێکدا دەڵێت، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کێڵگەی گازی کۆرومۆری کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک هاوڵاتیی بێتاوانی یەمەنی." 

وەزارەتەکە جەختیش دەکاتەوە لەوەی "ئیمارات سەرکۆنە و دژایەتیی تووندی هەر هێرشێکی تیرۆریستی دەکات، کە ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایش بێت لە عێراقی برا. هێرشەکە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە"، وەزارەتەکە بەناوی حکومەتی وڵاتەکەیەوە پشتیوانیی عێراقیش دەکات لە "روبەڕوبونەوەی تیرۆر"؛ پەرۆشیشە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق."

 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ باڵیۆزخانەی فەرەنساش لە راگەیه‌ندراوێکدا "هاوسۆزیی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەبڕێت و ئاماژە بە رێزگرتن لە سەرجەم ژێرخانی وزە دەکات کە لە بەرژەوەندیی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق دان."


PM:05:38:27/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو