وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی سعودیه ده‌كات
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی واشنتۆن له ناوچه‌كه و تاووتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی سعودیه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی سعودیه ده‌كات.
ماپیۆ میڵه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "بلینكن تاووتوێی زیادبوونی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ده‌كات له‌مدواییانه‌دا بۆ غه‌ززه و تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و زیادبوونه به‌رده‌وام بێت".
وتیشی " وه‌زیر جه‌ختیش له گرنگی ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكه ده‌كاته‌وه و تاووتوێی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ به ده‌ستهێنانی ئاشتی و ئاسایشێكی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا، له ڕێی ڕێگایهكیشهوه بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی و گره‌نتی ئاسایش بۆ ئیسڕائیل".
میڵه‌ر راشیگه‌یاند كه له ماوه‌ی سه‌ردانه دوو ڕۆژهییهكهیدا بلینكن به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌كات، كارده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
PM:06:49:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت