كۆمپانیای ئاسیاسێڵ شەراکەتی ستراتیژیی لەگەڵ گەورە کۆمپانیای هواوی ڕاگەیاند


وێستگه‌ نیوزـ

لە ڕێی واژۆکردنی دوو ڕێکەوتننامەوه‌ كه‌ "ئامانج لێیان نوێکردنەوە ومۆدێرنیزەکردنی ژێرخانی تۆڕ و بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسەکانی کارکردنە"، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ به‌ "زۆرگرنگ"ی ده‌زانێت، كۆمپانیای ناوبراو شه‌راكه‌تی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ كۆمپانیای هواوی له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌كان راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیای ئاسیاسیڵ ده‌ڵێت: ڕێکەوتننامەی یەکەم جەخت لەسەر بەرزترین ئاستی کواڵیتی دەکاتەوە لە کارکردن و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد 'AI' وفێرکردنی ئامێر لەگەڵ ئینتەرنێتی شتەکان 'IoT' لە پێناو بەهێزکردنی ئەدای تۆڕ لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی ئاسیاسێڵ پێشکەشیان دەکات.

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتننامه‌ی دووه‌میش كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ "وەک هەوڵێکی بەردەوام بۆ باشترکردنی ئاستی کارایی و شەفافیەت، رێکەوتننامەی دووەم جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمەکانی پارەدان لە ڕێی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی بونیادی دیجیتاڵیی "ODA" کە ئاسیاسێڵ لە ڕێی ئەو تەکنیکانەوە هەوڵدەدات وردیی و توانای خۆگونجاندنی ڕێکارەکانی پارەدانی کۆمپانیا کاراتر بکات و بژاردەی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووانی فەراهەم بکات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ:


کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق

عێراق - سلێمانی، نیسانی 2024 – ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە نوێکردنەوەی شەراکەتی ستراتیژیی خۆی لەگەڵ گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە جیهان "هواوی" ڕاگەیاند لە ڕێی واژۆکردنی دوو ڕێکەوتننامەی زۆر گرنگەوە کە ئامانج لێیان نوێکردنەوە ومۆدێرنیزەکردنی ژێرخانی تۆڕ و بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسەکانی کارکردنە، لەگەڵ هێنانەناوە و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ژیریی دەستکرد 'AI' لە پێناو پێشخستنی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراقدا و بەهێزکردنی ئاستی کواڵیتی و داهێنان لەو بوارە گرنگەدا، وەکو ئامادەکاریی و خۆسازدان بۆ ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری پەیوەندییەکاندا بەڕێوەن.

ڕێکەوتننامەی یەکەم جەخت لەسەر بەرزترین ئاستی کواڵیتی دەکاتەوە لە کارکردن و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد 'AI' وفێرکردنی ئامێر لەگەڵ ئینتەرنێتی شتەکان 'IoT' لە پێناو بەهێزکردنی ئەدای تۆڕ لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی ئاسیاسێڵ پێشکەشیان دەکات. فۆکەسی ئەم هەوڵە لەسەر واڵاکردنی ئاسۆی نوێیە بەڕووی بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەپێکراوێتی لە داهاتوودا بە جۆرێک خێراترین ئینتەرنێت و پێشکەوتووترین تۆڕ بۆ بەشداربووان لە سەرتاسەری وڵاتدا مسۆگەر بکات. بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان، ئاسیاسێڵ و هواوی بەردەوام پابەندن بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر ودابینکردنی پێویستییەکانی بازاڕەکانی عیراق کە بەردەوام لە گۆڕاندان.  

وەکو هەوڵێکی بەردەوام بۆ باشترکردنی ئاستی کارایی و شەفافیەت، رێکەوتننامەی دووەم جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمەکانی پارەدان لە ڕێی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی بونیادی دیجیتاڵیی کراوە "ODA" کە ئاسیاسێڵ لە ڕێی ئەو تەکنیکانەوە هەوڵدەدات وردیی و توانای خۆگونجاندنی ڕێکارەکانی پارەدانی کۆمپانیا کاراتر بکات، و بژاردەی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووانی فەراهەم بکات بە جۆرێک کە لەگەڵ خواستی خۆیان بیگونجێنن لە ڕێی پێشکەشکردنی ئەم چارەسەرە پێشکەوتووانەوە. ئەم شەراکەتە تەنها ئیش لەسەر ئاسانکردن و سادەکردنەوەی پرۆسەکان ناکات، بەڵکو پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە شەفافیەتەوە دووپاتدەکاتەوە لەگەڵ فۆکەسی بەردەوامی بۆ سەر کڕیاران. 

لە ڕێی ئەم دەستپێشخەرییە داهێنەرانانەوە، ئاسیاسێڵ و هواوی پابەندبوونی خۆیان دەسەلمێنن بە بەهێزکردنی بازاڕەکانی عێراق و باشترکردنی ژیانی ملیۆنان بەشداربووی ئاسیاسێڵ لە ڕێی چارەسەرە پێشکەوتووەکانی بواری پەیوەندییەکانەوە. لەگەڵ گەشەکردنی شەراکەتی نێوانیان، هەردوو کۆمپانیا سوورن لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی خۆیان؛ کە ئەویش جڵەو ڕەهاکردنی تەواوەتییە بۆ ئەوپەڕی تواناکانی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق. 

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی‌ پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ـی‌ كانونی‌ دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ی‌ به‌شدرابووانی 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای‌ خزمەتگوزاریی‌ مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی‌ زیاتر .0699٪ ـی‌ دانیشتوانی‌ عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی‌ ببێته‌ فراوانترین تۆڕی‌ مۆبایل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. 


PM:09:16:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت