ئه‌دھه‌م بارزانی: پاش پێداگریه‌كی زۆری پارتی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دواده‌كه‌وێت

‌ئه‌دھه‌م بارزانی

وێستگه‌نیوز-
ئه‌دھه‌م بارزانی كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ و سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سێ مانگ و چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت.


ئه‌دھه‌م بارزانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه‌، ده‌رباره‌ی ھه‌ڵبژاردنی 2024/6/10ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "پاش پێداگریه‌كی یه‌كجار زۆری پارتی له‌سه‌ر دواخستنی ھه‌ڵبژاردن، له‌وانه‌یه‌ جۆره‌ ڕێكه‌وتنێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ له‌ عێراق شڵه‌ژانێك دروست نه‌بێت".

ئه‌دھه‌م بارزانی باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "پاش ھه‌ندێك گه‌شت و سه‌فه‌ری ته‌واو نھێنی ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه‌ بۆ سێ مانگ و 5-6 رۆژێك دوابكه‌وێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ 10ی‌ حوزه‌یران وه‌ك واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دیاریكراوه‌، به‌ڵام پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌شداری‌ پرۆسه‌كه‌ ناكات.


PM:11:46:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت