نووسەر و سیاسەتمەداری کورد 'کامیل ژیر' کۆچی دوایی کرد

‌دکتۆر کامیل ژیر

وێستگه‌نیوزـ

نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دکتۆر کامیل ژیر لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


نووسەر و سیاسەتمەداری کورد کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە کامیل ژیر، لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە ئێستادا تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییە.

- لە 20/12/1934 لە سلێمانی لەدایکبووە.

- دەرچوی کۆلێژی ماف بوو لە بەغداد.

- لە نێوان ساڵانی 1948 تاوەکو 1958 ئەندامی حزبی شیوعی عێراقی بووە.

- لەسەر بیروباوەڕەکانی چەندینجار زیندانی کراوە و دوورخراوەتەوە بۆ ئەبوغرێب.

- کامیل ژیر لە دامەزرێنەران و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژ‌یانەوە و یەکێتی کورد (کاژ‌یک) بووە.

- لە دوای نسکۆ(ئاشبەتاڵ)ـی شۆڕشی ئەیلول پەیوەندی بە پاسۆکەوە دەکات و لە دوای راپەڕینیش لە یەکەم کۆنگرەی پاسۆکدا دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە.

- ساڵی (1974) و (1975) دادوەر و پشکێنەری داد بووە لە شۆڕشی ئەیلول

- یەکێک بووە لە  دامەزرێنەرانی کۆڕی سەربەخۆیی کوردستان کە لە ساڵی 2004 دامەزرا.

- ساڵانی 1957 و 1958 سەرپەرشتیاری گۆڤاری ھیوا بووە

- لە ساڵی 1991 - 1993 سەرپەرشتیاری ڕۆژ‌نامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بووە .


PM:12:30:30/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت