پارێزگای ھەولێر بۆ ھاووڵاتییان: ئهمڕۆ و سبهینێ مەچن بۆ گەشت و سەیران
دیمەنی گەشت و سەیرانی هاووڵاتییانی هەرێم. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
وێستگهنیوزـ
پارێزگاى هەولێر هۆشداریدەدات بەهاووڵاتییان لەرۆژانى پێنجشەمە و هەینى و پێشبینى بارینى بارانى بەخوڕدەکات و داوایان لێدەکات گەشت بۆ ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
لەراگەیەندراوەکەى پارێزگاى هەولێردا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی ئەو شەپۆلى بارانبارین و هەورە تریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە پێشبینیدەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 2 و 3ی ئایاری 2024، بارانی بەهارەی بە خوڕ ببارێت.
پارێزگارى هەولێر داوادەکات، لەبەر سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان، لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاوییەکان نەکەن .
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاندبوو، پێشبینى بارانى بەخوڕ و کۆبوونەوەى ئاو دەکەن لە هەندێک ناوچە، بەرێوەبەرایەتى گشتى بەرگرى شارستانى هەرێمى کوردستان سەرجەم تیمەکانى خستە حاڵەتى ئامادەباشیەوە.
AM:09:00:02/05/2024
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت