عێراق 700 كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به داعش له سوریاوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
وێستگهنیوزـ
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، رایانگه‌یاند عێراق نزیكه‌ی 700 كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێكخراوی داعش؛ كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، له كه‌مپی ئه‌لهۆل له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستبه‌سه‌رن، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ عێراق.
عه‌لی جیهانگیر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند نزیكه‌ی 700 عێراقی كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، له كاتێكی درنگوهختی رۆژی یه‌كشه‌ممه، گه‌شتنه كه‌مپێكی نزیك شاری موسڵ له باكوری وڵات و روونیشیكرده‌وه ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به هاوكاری ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌رله‌نوێ ئاماده ده‌كرێنه‌وه بۆ ژیان و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئایدۆلۆژیای توندڕه‌و.
هه‌رچه‌نده به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌ستپێكردووه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێشتا له‌و 43 هه‌زار كه‌سه‌ی دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌لهۆل، به‌شی هه‌ره زۆریان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و بریتین له هاوسه‌ر و بێوه‌ژن و منداڵی چه‌كداره‌كانی داعش و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كانیان له‌خۆده‌گرێت.
جیهانگیر ده‌ڵێت: "ئه‌وانه هاوڵاتی عێراقین، پێویسته سه‌رله‌نوێ ئامادهبكرێنهوه بۆ ژیان، بهجیهێشتنیان له كه‌مپی ئه‌لهۆل، واته ئه‌وان بۆمبێكی چێنراون و له‌وانه‌یه ببنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر عێراق".
له ساڵی 2014 رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی زۆری خاكی عێراق و سوریا، ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راگه‌یاند و ده‌یان هه‌زار كه‌سی له لایه‌نگرانی توندڕه‌و، له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه، بۆ خۆی راكێشا.
به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، له ساڵی 2017، له‌سه‌ر ده‌ستی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له عێراق شكستیانپێهێنرا و له ساڵی 2019 له سوریا ده‌ركران. له ئه‌نجامدا ده‌یان هه‌زار كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێكخراوه‌كه‌وه، گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپی ئه‌لهۆل له نزیك سنوری عێراق. ئه‌م كه‌مپه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت و له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندایه و پێشتر نزیكه‌ی 73 هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتبوو.
له‌م باره‌یه‌وه شێخموس ئه‌حمه‌د، كه به‌رپرسێكی كورده و سه‌رپه‌رشتی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان ده‌كات له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ده‌ڵێت 178 خێزانی عێراق كه له 697 ئه‌ندام پێكهاتوون، رۆژی یه‌ك شه‌ممه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وه پانزه‌هه‌مین وه‌جبه‌یه كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان.
سیامه‌ند عه‌لی به‌رپرس له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند: "بوونی بیانییه‌كان له كه‌مپی ئه‌لهۆل و كه‌مپی رۆژ كه بچوكتره، بوونه‌ته بارگرانی بۆ ئه‌و هێزه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزێت و په‌لاماری شانه نووستووه‌كانی داعش ده‌دات كه له سورپا هێرشی خوێناوی ئه‌نجامده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان، هه‌نگاوێكی ئه‌رینییه و فشاری سه‌ر ئێمه كه‌مده‌كاته‌وه".
به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، نوخبه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای ئێزیدی له عێراق، رایانگه‌یاند ترسیان هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش بۆ وڵات. ئه‌وان ترسیان له‌وه‌یه ئه‌و كشتوبڕهی له ساڵی 2014 روویدا، جارێكی دیكه دووباره ببێته‌وه. ئاشكرایه له‌و ساڵه‌دا، چه‌كداره‌كانی رێكخراوه تیرۆریسته‌كه، هه‌زاران پیاوی ئێزیدیان كوشت و ژماره‌یه‌كی زۆری ژن و كچی گه‌نجیان رفاند.
خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رفێندراوه ئێزیدییه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه عێراقییه‌كان، باسیان له ترس و نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان كردووه. چونكه هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه: "له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك به شه‌نگال نیشته‌جێ ده‌كرێن"، شه‌نگال شوێنی سه‌ره‌كی نیشته‌جێبوونی ئه‌و كه‌مینه ئاینییه‌یه.
خه‌یری ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیا توندڕه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی داعشن".
شایه‌نی بیرهێنانه‌وه‌یه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له هه‌فته‌ی رابردوو، 50 ژن و منداڵی له كه‌مپی ئه‌لهۆل و رۆژ، گه‌ڕانده‌وه بۆ تاجیكستان.
PM:03:21:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت