مامێكی چاوان قسەلەگەڵ سەلەفی دەكات

‌ عەبدوللـەتیف ئەحمەد ( سەلەفی ) یەکێک لە سەرکردەکانی ڕەوتی سەلەفی لەهەرێمی کوردستان

وێستگە-

نوێترین تۆماری دەنگی تایبەت بەدۆسییەی عەبدوللـەتیف ئەحمەد ( سەلەفی ) بڵاو دەكرێتەوە، كە تێدا قسەلەگەڵ كەسێك دەكات كەدەوترێت مامی چاوان سۆران، هاوسەرە نوێكەی عەبدوللـەتیف سەلەفییە.

لەو تۆمارە دەنگیەی كە بلاو كراوەتەوە و باس لەوە دەكرێت عەبدللـەتیف سەلەفی قسەلەگەڵ مامی چاوان دەكات، مامی چاوان پێی دەڵێت "تۆسەیری خۆت كردووە؟ سەری تەمەنی خۆتتكردووە؟ سەیری ناو ناوبانگی خۆتتكردووە؟".

عەبدوللـەتیف سەلەفی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "بەڵی، بەڵێ‌، ئەكید ئەی چۆن"، مامی چاوان پێی دەڵێت "ئاخر ئەگەر سەیرت بكردایە وات نەئەكرد".

سەلەفی سوێند دەخوات "وەڵاهی من غەیری خزمایەتی و دۆستایەتی هیچ شتێكی ترم نەویستووە"، مامی چاوان دەڵێت "خزمایەتی و دۆستایەتی بەو شێوەیە ناكرێت، تۆ بچیت منداڵێك هەڵخەڵەتێنی لەمرێدەكەی جیاكەیتەوە، لەبەر ئەوەی هاتووە سكاڵایەكی خۆی (سیقەی پێكردووی وەك و پایوێكی دینی) هاتووە سكاڵای خۆی لەلایی تۆكردووە كە ڕێگایەكی ڕاستی پیشانبدەیت كەچی تۆ چویت هەڵت خەڵەتاندووە".

سەلەفی "وەڵا هەڵم نەخەڵەتاندووە".، لەبەشێكی تری تۆمارە دەنگیەكەدا عەبدوللـەتیف سەلەفی دەڵێت "من ناڵێم توشی هەڵەنەبووین منیش و چاوانیش توشی هەڵەبووین، بەس مانای ئەوە نیە كە چاوان ئافرەتێكی بەدڕەوشتی خراپە و منیش پیاوێكی خراپم پێم خۆشنیە ئەو نەزرەیەت هەبێت كاكە گیان".



PM:09:43:09/05/2016


ئه‌م بابه‌ته 42095 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت