به‌كارهێنانی ده‌رمان له ره‌مه‌زاندا
وێستگه –
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه ئه‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان هه‌یه پێویسته به‌پێی توانا له‌گه‌ڵ كاتی رۆژووبووندا بیگونجێنن.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه گه‌ر كه‌سێك وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه‌ی رۆژانه یه‌ك جار بوو پێویسته له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه یاخود پارشێودا بیخوات و گه‌ر دوو جار بوو یه‌كێكیان له كاتی به‌ربانگ و ئه‌وی تریان له‌كاتی پارشێودا و گه‌ر رۆژانه سێ بۆ چوار جار بوو پێویسته راوێژ به پزیشك بكات.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كانی نه‌خۆشی دڵ له رۆژێكدا جارێك یان دووجاره بۆیه كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زاندا گونجاوه و ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی لیمفه‌ڕژێنیان هه‌یه واباشه سه‌عاتێك له‌دوای به‌ربانگكردنه‌وه ده‌رمانه‌كانیان بخۆن.
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ده‌رمانی فشاری خوێنیان هه‌یه گه‌ر كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه له ئێواراندا بوو له‌داوی به‌ربانگ ده‌خورێت و گه‌ر له به‌یانیاندا بوو له‌دوای پارشێو ده‌خورێت.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ده‌رزی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، گه‌ر نه‌خۆشه‌كه رۆژانه دووجار چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن یه‌كه‌میان پێش به‌ربانگكردنه‌وه بێت و دووه‌میان پێش پارشێو و گه‌ر یه‌كجار چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت باشتره پێش به‌ربانگكردنه‌وه بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌شی حه‌بی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن پێش به‌ربانگگرنه‌وه چاره‌سه‌ره‌كه‌یان وه‌ربگرن و گه‌ر پێویست به چاره‌سه‌ری زیاتر بكات پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و راوێژی پێبكه‌ن.
PM:11:04:15/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 2051
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت