هێله‌كه به تامی میوه
وێستگه‌نیوزـ
كۆمپانیایه‌كی كشتوكاڵیی ژاپۆن توانی جۆره هێلكه‌یه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت كه تام و بۆنی نزیك بێت له میوه‌ی (یۆزۆ) كه خواردنی ئه‌و میوه‌یه له وڵاتی سامۆرای به‌ربڵاوه.
میوه‌ی یۆزۆ Yuzu، كه میوه‌یه‌كی ترشه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین میوه‌كانی ژاپۆن و زیاتر له نارنج یان لیمۆ ده‌چێت و ژاپۆنییه‌كان به زۆری له شیرینیدا به‌كاریده‌هێنن.
ساڵی رابردووش كۆمپانیای یاماساكی بۆ كشتوكاڵ، جۆره هێلكه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێناوه كه له شێوه‌دا له هێلكه‌یه‌كی ئاسایی ده‌چێت، به‌ڵام میوه‌ی یۆزۆ و كونجی و گه‌نمه‌شامیی داوه به مریشكه‌كان تا تامه‌كه‌ی له تامی میوه‌كه نزیك ببێته‌وه.
كۆمپانیاكه (هێلكه-یۆزۆ)ی ناوناوه یوزوماتا yuzutama كه ده‌توانرێت به‌هه‌موو جۆرێك به كوڵای و سوره‌وكراوی بخورێت و بۆن و تامه‌كه‌ی له‌و میوه‌یه بچێت.
سه‌رچاوه: ته‌له‌گراف
PM:09:55:18/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 2015
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت