به‌كارهێنانه‌كانی چای سه‌فه‌ری
وێستگه‌نیوزـ
له‌به‌ر هۆكارێك كه ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌یزانێت، یه‌كێك له به‌كارهێنانه‌كانی كیسه چای ئاماده‌كراو (سه‌فه‌ری)، بۆ ناو ئۆتۆمبیله، هه‌میشه هه‌وڵ بده كیسه چاكان بخه‌یته‌وه ناو په‌رداخێك ئاو كه هه‌ڵمێكی زۆری تێدا بێت، ئه‌وا دووباره سودێكی زۆریان ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆنێكی ناخۆشی لێدێت و چه‌ندین رێگات له كڕینی بۆن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆنه‌كه دۆزیووه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر چه‌ند، ئه‌وا چه‌ند كیسه چایه‌ك بخه‌ره شوێنی بۆنه‌كان، كیسه‌كان شێی ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ت ده‌مژن و بۆنی ناخۆشی ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ش ناهێڵن.
هه‌مووان خێرا كیسه چاكه له كه‌وچه‌كه‌كه ده‌ئاڵێنین و چۆڕه‌ی لێ ده‌بڕین و دوای ره‌نگدانه‌وه‌ی چایه‌كه‌مان، فڕێی ده‌یده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه باشترین به‌كارهێنانه‌كانی ئه‌و جۆره چایه‌یه كه ده‌كرێت بۆ ژیانی رۆژانه سوودی لێ ببینرێت:
1- چایه‌كی خه‌ست:ئه‌گه‌ر حه‌زت به چای خه‌سته و له چایه‌ك زیاتر ده‌خۆیته‌وه، كیسه چاكه هه‌ڵگره بۆ چای دووه‌م و ئینجا كیسه‌كان بكه چایه نوێیه‌كه‌وه و چایه‌كی خه‌ستت ده‌ستده‌كه‌وێت.
2- خۆشكردنی بۆنی مه‌عكه‌رۆنه: كاتێك ئاو بۆ زه‌ردكردنی مه‌عكه‌رۆنه گه‌رم ده‌كه‌یت، ده‌توانیت پێش تێكردنی مه‌عكه‌رۆنه‌كه یان برنجه‌كه، چه‌ند كیسه چایه‌ك به مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه هه‌ڵبواسیت تا بۆنی خواردنه‌كان خۆش بێت، بۆ مه‌عكه‌رۆنه باشتره چای سه‌وز بێت.
3- بۆ باخچه‌كه‌ت: كیسه چاكان بكه‌ره ته‌شتێك ئاو و دواتر ئاوه‌كه بكه به باخه‌كه‌تدا یان رووه‌كه‌كانی پێ ئاو بده‌ن، یان كیسه چاكان بدڕێنه و چاكه له نزیك رووه‌كه‌كه دابینێ، ئه‌مه‌ش سوودی بۆ به‌پیتكردنی زه‌وی و چاره‌سه‌ركردنی په‌تای كشتوكاڵی.
4- پاككردنه‌وه‌ی فه‌رش: بزانه چه‌ند كیسه چات پێویسته بۆ پاككردنه‌وه‌ی فه‌رشێك یان لابردنی بۆنی ناخۆش له فه‌رشه‌كه، كیسه‌كان بخه‌ره په‌رداخ یان سوراحیه‌كی پڕ له ئاو یان هه‌ر شتێكی دیكه به‌پێی پێویستیی خۆت، دواتر گیراوه‌كه به‌كه به‌و شوێنه‌ی كه مه‌به‌ستته، وازی لێ بهێنه تا وشك ده‌بێته‌وه و دواتر گسكی كاره‌بایی به‌و شوێنه‌دا بهێنه.
5- نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ماڵ: ده‌توانرێت چه‌ند كیسه چایه‌ك بكرێته بنی كیسه خۆڵه‌وه تا بۆنی ناخۆش به ماڵه‌كه‌تدا بڵاونه‌بێته‌وه، بۆ هه‌ستكردن به بۆنێكی جیاوازتر ده‌توانیت كیسه چا به‌كارهاتووه‌كان بخه‌یته سه‌لاجه‌وه.
6- بۆن: به زیادكردنی چه‌ند دڵۆپه بۆنێك بۆ كیسه چاكه، ده‌توانێت بۆنێكی نوێ بۆ ژووره‌كه‌ت یان ئۆتۆمبیله‌كه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكه‌یت و وه‌ك بۆنخۆشكه‌رێكی هه‌وای ئه‌و شوێنه به‌كاری بهێنیت.
7- رزگاربوون له په‌تای ناوماڵ: كیسه چاكان له شوێنی هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌ل و ئه‌و جێگایانه دابنێ كه گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌یت نه‌خۆشی یان مێرووی تێدا بێت، تۆزێك ئاوی نه‌عنا بكه به كیسه چاكاندا و له چه‌ند مێروویه‌كی وه‌ك جاڵجاڵۆكه و مێرووله رزگارت ده‌بێت و بۆنی ماڵه‌كه‌ش خۆش ده‌بێت.
8- پاككردنه‌وه‌ی قاپ و قاچاغ: ئه‌گه‌ر به به‌كارهێنانی سابون و تایت هه‌ستیاریت، ئه‌وا به چه‌ند كیسه چایه‌ك قاپ و قاچاغه‌كانت پاك بكه‌ره‌وه و چه‌وری و پیسییه‌كه‌یان لێ لابه‌ره، ده‌توانیت به‌هه‌مانشێوه په‌نجه‌ره و كه‌لوپه‌لی له دار دروستكراو و كه‌لوپله‌ی ناو چێشتخانه‌شی پێ پاك بكه‌یته‌وه.
9- چاره‌سه‌ری سووتاوی به خۆر: كیسه چای ته‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئه‌و شوێنانه به‌كاربهێنه كه به‌هۆی خۆره‌وه سوتاون و ده‌برژێنه‌وه، ده‌توانیت چای ره‌ش بكه‌یته بانیۆكه‌وه كه خۆتی تێدا ده‌شۆیت تا گیراوه‌كه به‌ر هه‌موو جه‌سته‌ت بكه‌وێت.
10- لابردنی بۆنی ناخۆشی ده‌ست: دوای خواردنی ماسی، پیاز یان سیر، ده‌توانیت كیسه چا به‌ده‌سته‌كانتدا بهێنیت و ئه‌و بۆنه ناخۆشه لاببه‌ی.
11- لابردنی بۆنی ناخۆشی ده‌م: بۆنی جگه‌ره، یان وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م یان كێشه پزیشكییه جیاوازه‌كانی تایبه‌ت به ده‌م، هۆكاره‌كه‌ش بوونی به‌كتریایه له‌سه‌ر زمان و له‌نێو ددانه‌كاندا، چای سه‌وز و ره‌ش هوكاریی له‌ناوبردنی به‌كتریان ده‌كه‌ن به رادانی چای سه‌وزی به‌هێز له‌ناو ده‌م به‌كتریاكان له‌ناوده‌چن و بۆنی ناخۆشی ناوده‌میش نامێنێت، جگه‌له‌مه چا به‌كاربهێنه بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی قاچ و چه‌ند كیسه چایه‌ك بكه‌ره ناو ته‌شتێك ئاو و ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌ناو چایه‌كه‌دا بیهێڵه‌ره‌وه.
12- حه‌مامێكی دژه ئۆكسید: له‌به‌رئه‌وه‌ی چا چه‌ند مادده‌یه‌كی تێدایه كه دژی ئۆكسیده، ئه‌وا حه‌مامكردنێك له‌گه‌ڵ كیسه چادا و به‌كارهێنانی بۆ خۆشتن، بۆ پێست سوودی هه‌یه.
13- هێوركه‌ره‌وه: به دانانی كیسه چا له‌سه‌ر چاو، ئازاری چاوه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه، به‌كاریش ده‌هێنرێت بۆ لابردنی پیسی له‌سه‌ر پێست و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن، به‌كاریش ده‌هێنرێت بۆ چاكبوونه‌وه له چه‌ندین په‌تای گواستراوه.
14- كرێمی قژ: دوای لێدانی شامپۆ، ئه‌گه‌ر كیسه چا به پێستی سه‌ر و قژدا بهێنرێت، وه‌ك كرێمێكی تایبه‌ت وا ده‌بێت بۆ قژ.
PM:04:04:19/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 2773
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت