لەكاتی بەڕۆژووبوندا بەم شێوەیە چاوەكانت لەماندوبون بپارێزە
وێستگە -
زۆر تەماشاكردنی دراماكان و مانەوە تا درەنگانی شەو و نەخواردنەوەی بڕی پێویست ئاو لەمانگی ڕەمەزاندا ، هۆكار دەبن بۆ سووربونەوەی چاوكان و توشبوون بە ئازاری چاو ،دەتوانیت بەم ڕێگایانە چاوەكانت لەماندوبون و سووربونەوە بپارێزیت .
1-چاوەكانت دابخە و چەند پارچە سەهۆڵێك بخەرە سەر چاوەكانت ،بەمەش سوڕی خوێن لە چاوەكانتا چالاك دەبێت و چارەسەرە بۆ سووربونەوەی چاوەكان.
2-نیو فنجان گوڵاو بۆماوەی نیو كاتژمێر بخەرە ناو سەلاجەوە هەتا سارد ببێت و دواتر پارچەیەك لۆكەی خاوێن بە گوڵاوەكە تەڕ بكە و چاوەكانت دابخە و لۆكەكە بخەرە سەرچاوەكانت .
3-خەیار بخەرە ناو بەفرگرەوە هەتا دەیبەستێت و دواتر بیخەرە سەر چاوەكانت بۆماوەی نیو كاتژمێر .
سەرچاوە: http://majalatouki.com/
PM:11:10:21/06/2016
ئهم بابهته 1712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت