بۆ زاخاوی مێشک
وێستگه‌نیوزـ
له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا چه‌ند هاوڕێیه‌ك پێكه‌وه پیزا ده‌خۆن، به‌ڵام له‌ناویدا شه‌ش وشه‌ی شاراوه هه‌ن كه به‌زمانی ئینگلیزی نوسران و په‌یوه‌ندییان به ناوه‌ڕۆكی وێنه‌كه‌وه هه‌یه.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن سایتی دروستكراوه و وه‌ك زاخاوی مێشك و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسان به‌كارهاتووه بۆ وردبینیی و دیقه‌تدانی بینه‌ر.
وشه‌كان بریتین له: 'hungry'، 'music'، 'party'، 'red'، 'yummy' ، 'cheese' و ده‌توانیت پێش ته‌ماشاكردنی شیكاره‌كه‌ی دیقه‌ت له كونج و كه‌له‌به‌ری وێنه‌كه بده‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌یان.
له وێنه‌ی دووه‌میشدا حه‌وزێكی مه‌له‌كردن نیشاندراوه كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه شه‌ش وشه‌ی شاردراوه‌ی تێدایه كه بریتین له 'slide' 'water'، 'Cool'، 'swim'، 'wet'، 'float'.
وشه‌كان له هه‌ردوو وێنه‌كه‌دا به‌جۆرێك تێكه‌ڵكراون كه دۆزینه‌وه‌یان ئاسان نه‌بێت، یان زۆربه‌یان به تێكه‌ڵی و به خه‌تی خواروخێچ نوسراون كه دۆزینه‌وه‌یان دیقه‌تێكی باشی ده‌وێت.
PM:08:01:25/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 8583
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت