رۆمانسیه‌ت له ره‌مه‌زاندا
وێستگه‌نیوزـ
هه‌ندێك كه‌س وا ده‌زانن خۆشه‌ویستی و رۆمانسیه‌ت له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا جێگه‌ی نابێته‌وه، ئه‌وان واده‌زانن ئه‌وه ته‌نها مانگی نوێژ و رۆژووه، بۆیه هیچ كاتێك نییه تا بتوانن كارێكی دیكه‌ی تێدا بكه‌ن یان له هاوسه‌ره‌كانیان نزیك ببنه‌وه.
زانایانی ئایینی ئیسلام پێیان وایە کە یەزدان فه‌رمانی به موسڵمانان نه‌كردووه شه‌و و رۆژ خه‌ریكی نوێژ و قورئان خوێندن بن و بیری ئه‌وه‌یان نه‌بێت چۆن به‌ده‌م داواكاریی ژنه‌كانیانه‌وه بچن، به‌ڵكو ده‌كرێت ژن و مێرد سروته ئایینییه‌كانی وه‌ك نوێژ و قورئان خوێندن پێكه‌وه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش سۆز و خۆشه‌ویستیی ناو دڵه‌كانیان زیاد ده‌كات و كێشه‌كانی نێوانیان كه‌متر ده‌كاته‌وه.
له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌كرێت ژن و مێر ده‌توانن ئه‌م كارانه بكه‌ن كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی رۆمانسیه‌ت و نزیكتربوونه‌وه له خودا:
1- پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) چیی ده‌كرد
له پێغه‌مبه‌ر باشترت ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و له مانگی ره‌مه‌زاندا كردوویه‌تی ده‌توانیت تۆش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌نجامی بده‌یت. بۆنموونه له پشووه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌دا هه‌وڵ بده دوای نوێژی به‌یانی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت دابنیشیت و تا خۆرهه‌ڵاتن پێكه‌وه قورئانی پیرۆز بخوێننه‌وه و دواتر نوێژی چێشته‌نگاو بكه‌ن و پێكه‌وه بچنه‌وه سه‌ر جێگا‌و به ئیسراحه‌ت بخه‌ونه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی قورئان جگه‌له‌وه‌ی خێری خۆی هه‌یه، ئارامیش به دڵ و ده‌روونی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و دڵ له كێشه‌كانی تایبه‌ت به ژیانی هاوسه‌ری پاك ده‌كاته‌وه.
2- نوێژی ته‌راویح
هیچ كێشه نییه ئه‌گه‌ر پێشنوێژی بۆ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانت بكه‌یت و له ماڵه‌وه پێكه‌وه نوێژی ته‌راویح بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كه‌شێكی پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستی ده‌خوڵقێنێت، ئه‌گه‌ر تازه ژنت هێناوه، هیچ شتێك له نوێی به كۆمه‌ڵ باشتر نییه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بیكه‌یت، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له رۆمانسیه‌ت و ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌رون له په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریدا.
3- پارشێو
كه پێش بانگی به‌یانی پێكه‌وه به‌خه‌به‌ردێن بۆ خواردنی ژه‌می پارشێو، جۆرێكه له نزیكبوونه‌وه و خۆشه‌ویستی و هاوكاریكردنی یه‌كتر، ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا هاوكارییه‌كی بچوكی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌و واده‌زانێت كه خۆشتبه‌خترین ژنی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌یه، بۆیه له هاوكارییه‌كانی ناو ماڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ت سڵ مه‌كه‌ره‌وه و چه‌ند توانیت بیكه.
PM:07:02:29/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 2361
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت