دیانا حەداد حیجابی پۆشی


وێستگە -

هونەرمەند دیانا حەداد لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی نوێی خۆی  بڵاوکردەوە  کە بە باڵا پۆشی دەردەکەوێت.

دیانا لەسەر وێنەکە نوسیویەتی داوا لە خوا دەکەم کە رۆژی رووناک کردوەتەوە بە فەرمانی ئەو  و خێرو بێری دابەش کردوە بە لوتفی خۆی  کە تەمەن درێژتان بکات و کارتان باش بکات  و خێرو بەرەکەتان پێ ببخشێت و خۆشیمان بداتێ لەم دونیا و ئەو دونیا وە خوا لە من و ئێوەش  خواپەرستیمان وەر بگرێت ،رۆژێکی خۆش بۆ هەموو لایەک.

دیانا حەداد ساڵی 1976 لە دایک بووە و یەکێکە لە گۆرانی بێژە بەناوبانگەکانی عەرەب،وە بە گۆرانی و موسیقای پۆپ ناسراوە بە شێوەی رۆژهەڵاتی.

یەکەم ئەلبومی ساڵی  بڵاوکردەوە بەناوی "ساکن" لە ساڵی نەوەدەکان و خاوەنی چەندین ئەلبومی تر.


PM:01:37:30/06/2016








ئه‌م بابه‌ته 6415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو