سامسۆنگ گەلاكسییە نوێیەكەی دەخاتە بازاڕەوە


وێستگە نیوز-

پێگەی "Geekbench” لە پەیجی خۆی لەسەر ئینتەرنێت، وردەكاریی مۆبایلە نوێیەكەی Galaxy C9 كە بەنیازە سامۆسنگ بیخاتە بازاڕەوە، ئاشكرا دەكات.

وەك پێگەكە ئاماژەی پێكردووە، مۆبایلە نوێیەكە تا رادەیەك هەرزانترە و میمۆرییەكەی 6 گێگابایتە، 2 گێگابایت لە مۆبایلەكانی   "Galaxy S7” و "Galaxy S7 edge” زیاترە كە میمۆرییەكانیان 4 گێگابایت بوو.

لەبارەی تایبەتمەندی مۆبایلەكەش وەك لە پێگەكەدا باسكراوە، مۆبایلە نوێیەكە شاشەكەی 6 بۆسەیە و بە سیستمی ئەندرۆید كار دەكات.
 





بەپێی پێگەی  AnTuTu كامێرای دواوەی مۆبایلی "Galaxy C9”  دوانزە مێگا پێكسڵی FHD ە.

لەچاوەڕوانی دەركردنی مۆبایلەكانی "Galaxy C5 Pro” و ”Galaxy C7 Pro”  كۆمپانیای سامسۆنگ، وادەی دەركردنی Galaxy C9 رانەگەیاندووە.





PM:08:34:03/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 3418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو