به‌ڤیدیۆ... ئایفۆنه‌كه له گیرفانیدا ته‌قییه‌وه
وێستگه نیوز –
دوای ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلێكی گالاكسی نۆتی 7ی سامسۆنگ و لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمپانیاكه له بابه‌ته‌كه، پێده‌چێت نۆره‌ی ئایفۆنی كۆمپانیای ئه‌پڵ هاتبێت.
له قوتابخانه‌یه‌كی شاری برلنگۆتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خوێندكارێك تووشی شۆك بوو كاتێك ئایفۆنه‌كه‌ی له جۆری 6 پڵه‌س له گیرفانی دواوه‌ی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له جه‌سته‌ی سووتا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه مۆبایله‌كه‌ی دارن هالفاتی خوێندكار كوژاوه بووه كاتێك دووكه‌ڵی لێبه‌رزبووه‌ته‌وه و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه، چونكه له وانه‌ی زانست‌دا بووه.
ریبیكا هاوڕێی خوێندكاره‌كه ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه وتی: "سه‌رمان سوڕما كاتێك گوێمان له ده‌نگێكی نائاسایی بوو، دواتر بینیمان دوكه‌ڵ له گیرفانی هاوڕێكه‌مان به‌رزبووه‌وه و تووشی شۆك بووین، چونكه هۆكاره‌كه‌یمان نه‌زانی تا دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت كه له ناوه‌ڕاستی وانه خوێندندا مۆبایله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه".
هاوكات خوێندكاره لاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌ش مانگه مۆبایله‌كه‌ی كڕیوه و هه‌ستی به گه‌رمییه‌كی زۆر كردووه له گیرفانه‌كه‌یدا بۆیه ده‌ریهێناوه و فڕێی داوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی و له خۆی دوورخستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
AM:09:06:04/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 1874
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت