چۆن مۆبایلەكەت دەپارێزیت: دانانی پاسۆرد لەسەر مۆبایلە زیرەكەكانی ئایفۆن و ئەندرۆید


وێستگە نیوز-

شەڕی ئەم دواییەی نێوان كۆمپانیای ئەپڵ و نوسینگەی لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان، گرنگی شاردنەوەی زانیارییەكانی نێو مۆبایلە زیرەكانی سەلماند، بگرە گرنگی دانانی پاسۆردێكی بەهێزی سەلماند تا زانیاریی نێو مۆبایلەكان پارێزراوبن لەو كاتەی دەكەونە دەست كەسانی تر، بەتایبەتیش لەئێستادا كە مۆبایلەكان زانیاریی زۆریان تێدا هەڵدەگیرێت.

لەو سۆنگەیەوە، بەكارهێنەر تا ئەندازەیەكی زۆر پێویستییان بە زامنكردنی شاردنەوەی زانیارییەكانی نێو مۆبایلەكانیان هەیە، بۆیە لێرەدا شێوازی دانانی پاسۆردێكی بەهێزتان بۆ دەخەینەڕوو:        

بۆ بەكارهێنەرانی: iOS:

كۆمپانیای ئەپڵ، پاسۆرد دانان بۆ بەكارهێنەرانی دەڕەخسێنێت سەرەتا لە سیستمی كارپێكردن iOS 8، هەموو ئەوەی پێویستە دانانی كۆدێكی نهێنی یان  پەنجەمۆری بەكارهێنەرە بۆ كارپێكردن، بۆ بەگەڕخستنی ئەوەش پێویستە ئەم هەنگاوانە بگیرێنەبەر:    

1- بچۆرە سەر : Settings.
2- Touch ID & Passcode.هەڵببژێرە
3-پەنجە بنێ‌ بە بژاردەی Turn Passcode On
4-كۆدێكی نهێنی و بەهێز یان وشەیەكی تێپەڕینی بەهێز دابنێ‌

بۆ بەكارهێنەرانی ئەندرۆید:

پێدەچێت سەبارەت بە ئەندرۆید كارەكە كەمێك ئاڵۆزبێت، چونكە مۆبایلەكانی  Nexusی گۆگڵ هەر لە سەرەتاوە تایبەتمەندی پاسۆردی تێدا بەگەڕخراوە، بە هەمان شێوە هەندێك لە مۆبایلەكانی Galaxy S7 and Galaxy S7 Edge  ، بەهەمان شێوە وەك ئەندرۆید دەكرێت كۆدێكی دڵنیاكردن یان پەنجەمۆری بۆ دابنرێت، ئەویش لەڕێی گرتنەبەری ئەم هەنگاوانە:

1-بچۆ‌ورە سەر  Settings
2- Securityهەڵببژێرە
3-پەنجە بنێ‌ بە Screen Lock.
4-كۆدێكی نهێنێ‌ دابنێ‌






AM:10:24:08/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 3655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو