كۆمپانیای "BMW" ماتۆڕسكلێكی زیره‌كی راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
كۆمپانیای "BMW"ی ئه‌ڵمانی دروستكردنی ماتۆڕسكلێكی زیره‌كی راگه‌یاند كه له ئاینده‌یه‌دا ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه و خۆی هاوسه‌نگی راده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بكات سووكانه‌كه‌ی بگیرێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "Daily mail"ی به‌ریتانی، ماتۆڕسكله نوێكه كه ناوی "Motorrad Vision Next 100"،ی لێنراوه، تایبه‌تمه‌ندی هاوسه‌نگی خۆیی و لێخوڕینێكی ئارامی بۆ زیادكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات كڵاو له‌سه‌ر بكرێت.
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه چاویلكه‌ی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی ئه‌و جۆره ماتۆڕسكیله دروست ده‌كات كه زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی رێگاكه پێده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات له‌كاتی شۆفێریدا ته‌ماشای سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه بكه‌ن.
ئیدگار هاینریش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دیزاینكردنی ماتۆڕسكیل له كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه جیهان زۆر به خیرَایی ده‌گۆڕێت و پێویستی به چاره‌سه‌ری نوێ هه‌یه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئامانجی "BMW" خۆی له دانانی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌ی بزوێنه‌ره‌كان و ته‌كنۆلۆژیا نوێكان ده‌بینێته‌وه.
ئه‌م ماتۆڕسكیله نوێیه له ئاهه‌نگی یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیای "BMW" راگه‌یه‌ندرا كه له ساڵی 1916دا دامه‌زراوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:24:13/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 4280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت