ئه‌مریكا هه‌ڵگرتنی مۆبایلی گالاكسی نۆتی حه‌وتی بۆ ناو فڕۆكه قه‌ده‌غه‌كرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی نۆت حه‌وت بۆ ناو فڕۆكه ده‌ركرد، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه پاترییه‌كه‌ی گڕده‌گرێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه مۆبایلی جۆری گالاكسی نۆت حه‌وت یان هه‌یه، له‌كاتی گه‌شتكردن یاخود هاتن له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به فڕۆكه، رێگه‌یان پێ‌نادرێت ئه‌و جۆره مۆبایله له‌ناو جانتاكانیان دابنێن یاخود بیخه‌نه به‌شی ته‌رخانكراو بۆ دانانی شتومه‌ك و كه‌لوپه‌ل له ناو فڕۆكه.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه هه‌موو جۆره مۆبایله‌كانی گالاكسی نۆت حه‌وت ده‌گرێته‌وه، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و جۆره مۆبایلانه له‌ڕێی كۆمپانیاكانی پۆسته و گه‌یاندنیشه‌وه ناگوێزرێنه‌وه، بڕیاره‌كه‌ش له ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
راگه‌یه‌نراوه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه هه‌ر گه‌شتیارێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و یاسایه ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و سزای مادی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه هۆشداری دراوه‌ته گه‌شتیاران كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌نیان له‌ناو جانتاكانیان مه‌ترسی زیاتری هه‌یه، بۆیه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر له‌دژی ئه‌و گه‌شتیارانه.
ئه‌نتۆنی فۆكس، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌وه وتوویه‌تی: "ئێمه دان به‌وه‌داده‌نێین كه قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م جۆره مۆبایلانه بۆ ناو فڕۆكه ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاران هه‌راسان ده‌كات، به‌ڵام ناچارین بۆ پاراستنی ئاسایشی گه‌شتیاران هه‌موو رێوشوێنێك بگرینه‌به‌ر".
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه هات، كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگی جۆری گالاكسی نۆت حه‌وتی به‌رهه‌مهێنا و خستیه بازاڕ، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی گڕگرتن داوای له‌به‌كارهێنه‌رانی كرد ئه‌و جۆره مۆبایله بكوژێننه‌وه و به‌كاری نه‌هێنن و به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئه‌و جۆره مۆبایله‌یشی راگرت.
PM:03:17:15/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 4700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت