نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرزبوونەوە و نزمبونەوە بەخۆیەوە دەبینێ و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 52 دۆلار و 16 سەنتە.
ئەمرۆ چوارشەمە 19ی تشرینی یەکەمی 2016 نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 52 دۆلار و 16 سەنتە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکاش بە 50 دۆلار و 31 سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە 28ی ئەیلولی 2016، دوای هەشت ساڵ ڕێکخراوی ئۆپیک (وڵاتانی بەرهمهێنی نەوت) لە جەزائیر بە شێوەیەکی سەرەتایی رێککەوت لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئەوەش لەکاتێکدا کە پێشتر و بەهۆی ناکۆکی ئێران و سعودیەوە کە هەردووکیان سەربە ئۆپیکن، ئەو رێکخراوە نەیتوانیوە بگاتە هیچ رێککەوتنێک لەسەر نەوت.
AM:08:46:19/10/2016
ئهم بابهته 2062
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت