ئینستاگرام خزمه‌تگوزاری په‌خشی راسته‌وخۆی زیاد ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
ماڵپه‌ڕی تی جۆرناڵی ڕوسی بڵاویكرده‌وه ئینستاگرام خزمه‌تگوزاری په‌خشی راسته‌وخۆ زیاد ده‌كات و له ئێستادا له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه.
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ی ئینستاگرام له ڕێگه‌ی دوگمه "Go insta"وه كارده‌كات و له‌سه‌ر به‌شی كامێرا ئه‌پ دروستده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه له به‌شی راست و سه‌ره‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌دا به‌شی به‌رنامه‌دانان "schedule" هه‌یه بۆ دیاریكردنی كاتی په‌خشی راسته‌وخۆكه.
ئینستاگرام له‌باره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه رووسیه‌كه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی به میدیاكان نه‌دا.
له ماوه‌ی رابردوودا ئینستاگرام ژماره‌یه‌ك خزمه‌تگوزاری نوێی راگه‌یاند، له‌وانه‌ش خزمه‌تگوزاری یۆر ستۆری كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن هاوشێوه‌ی سناپچات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌لبومێك وێنه و ڤیدیۆ بڵاوبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندێتی زومكردنی وێنه و ڤیدیۆكان.
به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كانه‌وه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام زیادیكردووه كه به گوێره‌ی ئاماری كۆمپانیاكه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران له مانگی ئه‌یلولی رابردوودا 500 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
PM:03:39:22/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت