بەڤیدیۆ: ئەو چەكدارانەی لە كەركوك هەڵاتبوون قوتارییان نەبوو
وێستگە نیوز-
هێزەكانی پێشمەرگە، لە ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی پاشماوەی ئەو چەكدارە توندڕەوانەی دزەیان كردبووە نێو شاری كەركوك، توانیان تۆڵەی شەهیدەكان بكەنەوە و تەواوی ئەو چەكدارانەش بكوژن كە بۆ دەرەوەی شارەكە هەڵاتبوون.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی پێشمەرگە ئەو چەكدارە كوژراوانە دەخەنەڕوو كە لەپاش دزەكردنیان بۆ نێو شاری كەركوك و نانەوەی ئاژاوە و پشێوی هەوڵیاندابوو هەڵبێن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە رێگەی رزگاربونیان لێگیراو تێكڕایان كوژران.
PM:09:18:22/10/2016
ئهم بابهته 3980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت