كیم كارداشیان وازیهێنا


وێستگە نیوز- 

كیم كارداشیان ئەستێرەی تەلەڤیزیۆنی واقع، بڕیاریدا وازبهێنێت لەوەی جارێكی تر بە جلوبەرگی سەرنجڕاكێشەوە دەربكەوێت. 

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، كیم كارداشیان گۆڕانكارییەكی گەورە لە ناوەرۆكی بەرنامەكەیدا دەكات و بڕیاریداوە لەبەری دەركەتن بە جلوبەرگی سەرنجڕاكێشەوە بۆ خۆبادان لەبەردەم هەوادارانی، بەرنامەكەی بۆ بەشداریی لە كارە خێرخوازییەكان تەخان بكات.  

وەك رۆژنامەكە ئاماژەی پێكردووە، "كیم" بەنیازە گۆڕانكارییەكی تەواوەتی لە ژیانی خۆیدا بكات، ئەویش دوای رووداوی ئەو دزییەی لە پاریس بەسەریدا هات كە تێیدا بڕێكی زۆر خشڵ و گەوهەری دزرا كە بەهاكەی بە 11 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت. 
        


PM:05:54:23/10/2016


















ئه‌م بابه‌ته 8422 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت