بڕیارێكی عیراق کاریگەریی لەنرخی نه‌وت کرد
وێستگه نیوزـ
له مامه‌ڵه‌كانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش دوای بڕیارێكی عیراق و زیادبوونی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌نه‌وت له ئه‌مریكا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت له هه‌ر رێككه‌وتنێك جیابكرێته‌وه كه رێكخراوی ئۆپیك ده‌یه‌وێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت پێی بگات و داوای كردووه كه عیراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
هه‌ربه‌پێی ئاژانسه‌كه هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، زیادبوونی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وته له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌م دوو هۆكاره‌ش وایكردووه كه نرخی نه‌وت 17 سه‌نت دابه‌زێ و بگاته 51 دۆلار و 61 سه‌نت، نرخی نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساسیش 20 سه‌نت دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل به 50 دۆلار و 56 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
رێكخراوی ئۆپیك به‌نیازه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت بۆ 32 ملیۆن و 500 هه‌زار یان 33 ملیۆن كه‌م بكاته‌وه كه له مانگی ئه‌یلولی رابردوودا ئاسته‌كه گه‌یشتبووه 33 ملیۆن و 390 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
گه‌یشتن به‌و ئامانجه و بڕٍیاردان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان كارێكی سه‌خت ده‌بێت، ئه‌گه‌ر عیراق كه دوای سعودییه به دووه‌م گه‌وره ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت داده‌نرێت، به‌شداری له‌و بڕیاره‌دا نه‌كات.
بەڵام تا كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه به نزمی ماوه‌یه و له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌وه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه كشا و نرخه‌كه گه‌یشته‌وه 51 دۆلار و 98 سه‌نت، هاوکات نرخی خاوی ئه‌مریكا 10 سه‌نت زیادی كرد و گه‌یشته‌وه 50 دۆلار و 95 سه‌نت بۆهه‌ر به‌رمیلێك.
AM:11:35:24/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 1203
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت