ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی نه‌یهێشت په‌نابه‌ره سورییه‌كه بپه‌ڕێته‌وه، خه‌ڵاتكرا
وێستگه نیوزـ
پیترا لازلۆ، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه هه‌نگارییه‌ی ساڵی رابردوو قاچی خسته به‌رده‌م په‌نابه‌رێكی سوری تا نه‌په‌ڕنه‌وه، خه‌ڵاتێكی گرنگی رۆژنامه‌وانیی پێبه‌خشرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی فایننشه‌ڵ تایمز، لازلۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌پای ئه‌و رۆڵه وه‌رگرتووه كه كه له به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی دۆكیومێنتاری سه‌باره‌ت به راپه‌ڕینی هه‌نگارییان له ساڵی 1659 له‌دژی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بینیویه‌تی.
له فیلمه دۆكیومێنتارییه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌هۆی ئه‌و راپه‌ڕینه‌وه 200 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوون.
به‌هۆی ئه‌و رێگرییه‌ی له په‌نابه‌ره سورییه‌كه‌ی كرد، لازلۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڤیدیۆ به‌ڵگه‌كان خرانه‌ڕوو، دادگا بێتاوانیی سه‌لماند و سزای نه‌دا.
PM:03:04:24/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 10511
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت