كازم و ژنەكەی لە وێنەیەكی دەگمەندا


وێستگە نیوز- 

 لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وێنەیەكی دەگمەنی رەش و سپی كاتی هاوسەرگیریی هونەرمەندی گەورەی عیراق كازم ساهر بڵاوكرایەوە.    
كازم ئێستا دوو كوڕی هەیە، ویسام لەدایكبووی 1981 و عومەر لەدایكبووی 1987، هەروەها دوو كوڕەزای هەیە بە ناوەكانی سەنا لەدایكبووی ساڵی 2011 و ئایە لەدایكبووی ساڵی 2014 كە منداڵی ویسامن. 
  
ئەو هونەرمەندە عیراقییە یەك جار هاوسەرگیریی كردوو كاتێك تەمەنی 19 ساڵ بووە،  هاوسەرگیرییەكەش بە جیابوونەوە كۆتایی هاتووە و تائێستاش جارێكی تر هاوسەرگیریی نەكردووەتەوە. 

كازم لە لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی پێشوویدا باسی ئەزمونی هاوسەرگیریی خۆی كردووە و دەڵێت: "رەنگە هاوسەرگیریی پێشوەخت هۆكاریی شكتسی هاوسەرگرییەكەم بوبێت، كە هاوسەرگیریم كرد تەمەنم 19 ساڵ بوو، هاوسەرەكەشم بە هەمان شێوە تەمەنی 19 ساڵ بوو، كەسمان پێگەیشتوو نەبوین". 



PM:05:38:24/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 5679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو