روسیا یه‌كه‌م وێنه‌ی مه‌ترسیدارترین مووشه‌كی ئه‌تۆمی له جیهاندا بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌نته‌ری "ماكییڤ"ی حكومی روسی بۆ مووشه‌كه‌كان، یه‌كه‌م وێنه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی ئه‌تۆمی نوێیی به‌ناوی " RS-28 "Sarmat " بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "سپوتنیك"ی روسی، ئه‌و مووشه‌كه ئه‌تۆمییه نوێیه‌ی روسیا كیشوه‌ربڕه و به مه‌ترسیدارترین مووشه‌كی بالیستی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت به‌هۆی ئه‌و ته‌كنۆلۆژیا نوێیه‌ی تیادایه كه له هه‌ر سیستمێكی به‌رگری مووشه‌كی تر جیاوازه.
روسیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مووشه‌كه نوێكه توانای وێرانكارییه‌كی زۆری هه‌یه و ته‌نها له حاڵه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی به‌كاری ده‌هێنێت.
مووشه‌كه نوێكه ناوی "شای مووشه‌كه‌كان"ی لێنراوه و شوێنی سیستمی مووشه‌كی " RS-36" ده‌گرێته‌وه كه ساڵی 2018 كارپێكردنی راده‌گیرێت.
مووشه‌كه‌كه كێشی 100 تۆنه و به سووته‌مه‌نی شل كارده‌كات و له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی له‌ژێر زه‌وی ده‌ته‌قێنرێت و توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی به كێشی 10 تۆنی بۆ هه‌ر شوێنێكی گۆی زه‌وی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌و بڕی سووته‌مه‌نییه‌ی تێیدایه‌تی له‌توانایدا له جه‌مسه‌ری باكووری گۆی زه‌وییه‌وه بچێت بۆ جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی.
PM:07:07:24/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 4738
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت