داعش له شه‌ڕی موسڵ ئه‌م 6 تاكتیكه به‌كارده‌هێنێت
وێستگه نیوز –
له كاتێكدا هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشیان بۆسه‌ر موسڵ ده‌ستپێكردووه، داعش به چه‌ند تاكتیكێك به‌رگری ده‌كات.
تۆڕی هه‌واڵی CNN شه‌ش تاكتیكی خستووه‌ته‌ڕوو كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له شه‌ڕی موسڵ به‌كاریده‌هێنێت و هه‌وڵده‌دات شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهێڵێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و شه‌ش تاكتیكه‌یه كه تۆڕی هه‌واڵی CNN خستوویه‌تیه‌ڕوو:
1- به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی و مین، له 2014ه‌وه شاری موسڵ له‌ژێرده‌ستیدایه و كاتێكی زۆری له‌به‌رداستدا بووه بۆ مینڕێژكردنی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان.
2- كرده‌وه خۆكوژییه‌كان له‌ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه یاخود له‌ڕێی پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه، به‌وته‌ی به‌رپرسانی عیراق له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه 127 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
3- تونێله‌كان به‌شێكی گرنگی ئه‌و تاكتیكانه‌ن كه داعش بۆ به‌رگریكردن له شاری موسڵ به‌كاریده‌هێنێت و ژماره‌یه‌كی زۆر تونێلی له ناو شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری هه‌ڵكه‌ندووه.
4- هێرشی كتوپڕ، له كاتێكدا كه داعش سه‌رقاڵی به‌رگریكردنه له شاری موسڵ، چه‌كدارانی له ناوچه‌كانی تری عیراق وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك و روتبه روویاندا هێرشی كتوپڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وان ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانه له‌سه‌ر شاری موسڵ.
5- تۆڵه‌كردنه‌وه له‌و دانیشتوانانه‌ی پێشوازی له هێزه عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی نه‌مرود 40 كه‌سی كوشتووه كه پێشوازییان له هێزه عیراقییه‌كان كردووه و دوای ئه‌وه‌ی هێزه عیراقییه‌كان به‌ره‌و موسڵ چوون و كه‌سیان بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه‌كه به‌جێنه‌هێشتووه، داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌وته‌ی به‌رپرسێكی پێشووی ناوچه‌كه، چه‌كدارانی داعش خۆیان حه‌شارداوه و دوای رۆیشتنی هێزه عیراقییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌یان كوشتووه.
6- قه‌ڵغانی مرۆیی، رێكخراوی داعش چه‌كداره‌كانی ده‌خاته ناو دانیشتوانی مه‌ده‌نی و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشی ئاسمانی و بۆردوومانكردن پارێزراو بن.
PM:09:51:24/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 3171
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت