مه‌لا كرێكار رای خۆی له‌سه‌ر داعش ده‌ربڕی
وێستگه نیوز –
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ناسراو به مه‌لا كرێكار رای خۆی له‌سه‌ر رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌ربڕی و داوایكرد له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا رێكخراوه جیهادییه‌كان پشتیوانی داعش بكه‌ن.
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ناسراو به مه‌لا كرێكار كه خۆی وه‌ك ئه‌میری ره‌وتی شاخ ده‌ناسێنێت له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش كه ئێستا ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ئه‌یبات به‌ڕێوه له سه‌دا سه‌د نوێنه‌ری باڵێكه كه هیچ شتێكی غه‌یری خۆی نابینێ و ته‌نها بڕوای به‌مه‌نهه‌جی خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر به‌خۆی بڵێ: من خیلافه‌تم. به‌وه نابێته خیلافه‌ت".
مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز نییه به‌یعه‌ت بده‌ن به ته‌نزیمی ده‌وله‌وه و ته‌عزیبدانی دڵره‌قانه‌ی ته‌نزیمی ده‌وله له‌كاری كۆمۆنیسته‌كان ئه‌چێ!".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌هیچ جۆرێك به‌ر پرس نیم له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك به‌ناوی منه‌وه پشتگیری ته‌نزیمی ده‌وله بكات. نه له‌دونیا و نه‌له قیامه‌ت!".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا مه‌لا كرێكار ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌موو ئه‌و ئیشانه‌ی كه ئێستا ته‌نزیمی ده‌وله ئه‌یكات: به كوشتنه‌كانه‌وه به فه‌توادانه‌وه به‌ته‌كفیره‌وه به ته‌شریكه‌وه به‌خوێن حه‌ڵال كردن و به‌توندڕه‌وییه‌وه به باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی فره‌دیدی نیه له ئیسلاما باوه‌ڕبوون به یه‌ك رایی و یه‌ك رایه‌یی و ئینجا هیجره‌تكردن بۆلامان واجبه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رمان بوه‌ستێته‌وه كافره. ئائه‌مانه هه‌ر هه‌مووی له بانگه‌وازه‌كه‌ی فه‌یصه‌لدوێشه‌وه هاتووه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ته‌نزیمی ده‌وله خه‌واریج نین. نه ده‌وله و نه قاعیده و نه ئه‌نصارولیسلام.. هیچیان خه‌واریج نین. حه‌یفه من و تۆی موسڵمان پێیان بڵێین خه‌واریج".
مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێكی ناو ده‌وله كه پێی ئه‌وترێ: ئه‌بێ بچن بۆ كوشتاری موسڵمانان پێویسته چه‌كانیان فڕێبده‌ن! وه‌له‌و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بشیان كوژنه‌وه!، نابێ له‌كاری ناشه‌رعی ((كوشتاری موسڵمانان)) گوێڕایه‌ڵی هیچ ئه‌میرێك بكرێت!".
راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته لایه‌نه جیهادییه‌كانی تر له ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنه‌وه‌ی موسڵ. پشتگیری ده‌وله بكه‌ن".
مه‌لا كرێكار ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "مادام جۆن كێری "سه‌رۆكی جه‌نگه خاچپه‌رستیه‌كه‌ی ئه‌مریكا" ئه‌ڵێ پێی بڵێن: داعش. نامه‌وێ هیچ ره‌وته‌وانێك و هه‌ركه‌سێك كه منی خۆش ده‌وێ بڵێ: داعش. بۆیه ئێوه پێی بڵێن ته‌نزیمی ده‌وله".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر شاری كه‌ركوك، مه‌لا كرێكار پێیوایه كه پارتی رێگه‌ی دا به داعش كه چوونه ناو كه‌ركوك!، ده‌شڵێت: "یه‌كێتی به‌ته‌واوی له سه‌داسه‌د كه‌وتۆته به‌رده‌ستی ئێران و قاسم سوله‌یمانی پلانه‌كانان دائه‌نێ بۆ عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه و مه‌حود سه‌نگاوی و ئه‌وانی تریان".
مه‌لا كرێكار كه خۆی وه‌ك ئه‌میری ره‌وتی شاخ ده‌ناسێنێت جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بۆخۆم خاوه‌نی ساحه‌ی خۆمم و ناچمه ناو ساحه‌ی كه‌سی تر!".
AM:10:12:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 22862
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت