كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز - كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ده‌ستی پێكرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ستیفان لۆڤین سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
دوای گه‌یشتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید سه‌باره‌ت به دواگۆڕانكارییه‌كان و شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ ده‌ستی پێكرد.
شه‌وی رابردوو ستیڤان لۆڤین سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدایه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شداریی كاریگه‌ریان له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ له چنگی رێكخراوی داعشدا هه‌یه.
رۆژی دووشه‌ممه، ستیڤان لۆڤین سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاوكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له جه‌نگی دژ به تیرۆر كرده‌وه.
AM:11:17:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 737
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت