به‌وێنه... خۆكوژێكی داعش به‌ر له خۆته‌قاندنه‌وه‌ی، كوژرا
وێستگه نیوز –
خۆكوژێت به‌ر له‌وه‌ی له بازگه‌یه‌كی قه‌ره‌ته‌په خۆی بته‌قێنیته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری لێكرا و كوژرا.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئێن ئاڕۆ تی راگه‌یاند كه "ئه‌و تیرۆرسته پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی پێ بووه و ویستویه‌تی له بازگه‌یه‌كی قه‌ره‌ته‌په خۆی بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام پێش خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی كوژراوه".
وتیشی :"له ئێستادا تیمه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وان كه تیرۆریسته‌كه له خۆی به‌ستبوو".
محه‌مه‌د عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "به‌پێی زانیارییه‌كان خۆكوژه‌كه له لادێیه‌كی نزیك له قه‌ره‌ته‌په‌وه هاتووه‌و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه ".
له‌ئێستادا به‌هۆی به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنی موسڵه‌وه داعش هێرشی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات، له ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦ زیاتر له ١٠٠ چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك، چاودێران و شیكه‌ره‌وه سیاسیه‌كان پێیان وایه هێرشه‌كانی داعش بۆ ئه‌وه‌یه كه ته‌ركیزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له موسڵ په‌رت بكات بۆ ناوچه‌كانی تر.
AM:11:30:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 1874
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت