وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رونكردنهوه لهسهر دۆخی كهركوك و موسڵ دهدات
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگهیاند كه بەمەبەستی پارێزگارییکردن لە هێزی خۆی، داعش بەردەوامە لە هێنانی چهكدار لە دەرەوەی موسڵەوە بۆ ناوەندی شارەکە.
نەقیب جێف دەیڤس، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا لە پێنتاگۆن وێڕای ئاماژەدان بەوەی رێکخراوی داعش رۆژ لەدوای رۆژ لەموسڵ پێگەی زیاتر لەدەستدەدات، راشیگەیاند: داعش بەردەوامە لە هێنانی چهكدار كه لە بنەڕەتدا کەسانی چەکدار نیین و لەلایەن رێکخراوەکەوە چەکیان دراوەتێ و ئەرکیان پێ سپێردراوە.
سەبارەت بە هێرشەکانی داعش بۆ سەر کەرکوک جێف دەیڤس وتی: " ئەوە جۆرێکە لە تاکتیکی ''درەنگ خستن و سهلێ تێكدان و رێکخراوەکە دەیەوێت لەم رێگەیەوە سەرنجی هێزەکان لەسەر ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ پەرش و بڵاوبکاتەوە''.
سهبارهت به ناوچهكانی دیكهی ژێر دهستی داعش، وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا شارۆچکەی روتبەی سەر بە پارێزگای ئەنبار لەدەستی داعش دەرهێنراوە بەڵام هێشتا پێکدادانەکان لەدەورووبەری شنگال بەردەوامە.
باسی لەوەشکرد پێکدادان لە شارەدێی بەرتللە لە خۆرهەڵاتی مووسڵ درێژەی هەیە و شارەدێکە لەماوەیەکی کورتدا لەچەکدارانی داعش پاکدەکرێتەوە.
نەقیب جێف دەیڤس ئاشکراشیکرد شارەدێی باشیکەی باکوری خۆرهەڵاتی موسڵ لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە و ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لەچەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاکبکرێتەوە، بەردەوامە.
دەیڤس سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنەوەی شارەدێی تلکێف باسی لەوەکرد کە ئامادەکارییەکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ناوچەکە گەمارۆدراوە، لەماوەیەکی کورتدا لێرەش ئۆپەراسیۆنەکان دەستپێدەکات.
وتەبێژی پێنتاگۆن سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵەوە تا ئێستا لەشارەکەوە کۆچیان کردووە، زانیاریی نهدركاند و جەختی لەوەکردەوە لە ژمارەیەک لەو ناوچانەی رزگارکراون، خێزانەکان گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
هاوکات سەرچاوەکانی نێو پێنتاگۆن ئاماژە بەوەدەکەن کە 5 هەزار و 500 بۆ 6 هەزار کەس لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە موسڵیان جێهێشتووە و نزیکەی هەزار و 500 کەس گەڕاونەتەوە ئەو ناوچانەی ئازادکراون.
PM:12:02:25/10/2016
ئهم بابهته 1046
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت