داعش 9 چه‌كداری هه‌ڵاتووی له شه‌ڕی موسڵ سوتاند
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش سوتاندنی 9 چه‌كداری خۆی له ناوه‌ڕاستی موسڵ راگه‌یاند كه له شه‌ڕی به‌ناو به‌رگریكردن له‌و شاره هه‌ڵاتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناو موسڵه‌وه به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 داعش ده‌ست و قاچی ئه‌و 9 چه‌كداره‌ی به‌ستووه‌ته‌وه و خستونیه‌ته ناو چاڵێكی پڕله نه‌وتی ره‌ش و له‌ناو نه‌وته‌كه‌دا سوتاندوونی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا داعش ئه‌و چاڵه نه‌وتانه‌ی بۆ ئه‌وه گڕتێبه‌رداوه تا رێگه له ئاستی بینینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و سوپای عیراق بگرێت، هه‌ربۆیه هه‌مان چاڵ و خه‌نده‌قی بۆ سوتاندنی ئه‌و چه‌كدارانه‌شی به‌كارهێناوه.
داعش له شاری موسڵ قێزه‌ونترین و بێبه‌زه‌یی ترین شێوازی كوشتن دژی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی ده‌هێنێ و ده‌یه‌وێت به‌وتوندتیژییه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی چاوترسێن بكات تا له به‌ره‌كانی شه‌ڕ رانه‌كه‌ن.
PM:01:41:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 2283
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت